سەید عەباس عێراقچی دوای گەڕانەوەی لە سەفەری چین وتی کە تاران ترسی لە دانوستان نییە و ئەگەر پێویست بێت لە شەڕیش ترسی نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوپەیوەند بە هەوڵەکانی ترۆئیکانی ئەورووپی سەبارەت بە کارا کردنەوەی سنەپ بەک وتی: لە ئەو بارەوە نوێنەرایەتی ئێران لە نیۆیۆرک هەر لەگەڵ نوێنەرایەتی ڕووسیا و چین لە پێوەندیدایە و داهێنانی دیکەش لە ئارادایە.
ناوبرا سەبارەت بە هەندێک دەنگۆ لەسەر ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای دوای کارا بوونەوەی سنەپ بەک وتی: ئاوەها بابەتێک لە ئارادا نیە و هیچ ئاماژەیەک لە دەستووری ئەو ڕێکخراوە و لە کۆبوونەوەی دواییشدا بە ئەو بابەتە نەکرا، بە پێچەوانەوە ئەندامانی شانگهای بە جۆرێک پاڵپشتی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی لە ئەو ڕێگایەدا راگەیاندووە.
Your Comment